ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خاكه‌لێوه، هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه له شاره‌كانی كرماشان، شنۆ و پارس ئابادی مۆغان له ئوستانی ئه‌رده‌بیل و چه‌ندین قوتابی له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری كرماشان به گازی شیمیایی هێرشیان كردۆته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “قو‌دس”، “فاتمه‌ی زارا” و “مه‌هدیه” و به ده‌یان قوتابی كچ باری ته‌ندرووستیان تێكچووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له شاره‌كانی پارس ئابادی مۆغانی سه‌ر به ئوستانی ئه‌رده‌بیل و شنۆ هێرشی هاوشیوه كراوه‌ته سه‌ر دوو مه‌دره‌سه‌ی كچانه و كاتێك بنه‌ماڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م قوتابخانه كۆبوونه‌ته‌وه هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ریان و دوو كه‌س له ناڕازیان له پارس ئاباد ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.