ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه له شاره‌كانی سنه، هه‌مه‌دان، كرماشان و تاران و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندروورستیان تێكچوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شاری تاران هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “مه‌هدیه” و “ئاوینی” و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری سنه هێرشی هاوشێوه كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “نیایش” و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كراون، هه‌روه‌ها له شاری كرماشان هێرش كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “قودسیه” و له شاری هه‌مه‌دان هێرشی كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی “فاتمیه” و “شاهید” و ده‌یان قوتابی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕێوه.