ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشێكی به‌رینی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند قوتابخانه‌ی كچانه له كوردستان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌دره‌سه‌كانی مێعراج و عیسمه‌ت له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا، قوتابخانه‌كانی مائیده و نموونه‌ی ده‌وڵه‌تی له ده‌فته‌ر فه‌نی سنه، هونه‌رستانی فاتمیه و ده‌بیرستانی شاهید له هه‌مه‌دان، ده‌بیرستانی فاتمه پزشكی له كه‌ره‌ج، مه‌دره‌سه‌ی فه‌سایی نژاد له تاران و قوتابخانه‌ی ٢٢ی به‌همه‌ن له مێهرشاری كه‌ره‌ج كه‌وتۆته به‌ر هێرشی شیمیایی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.