به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه له سه‌ڵوات ئابادی سنه و چه‌ند قوتابی باری ته‌ندرووسیتان تێكچوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردووش هێرشی شیمیایی كرایه سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له‌شاره‌كانی سنه،كرماشان،هه‌مه‌دان و تاران به‌ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران. ئه‌مه به‌یانیه‌ش ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی گوندی “سه‌ڵوات ئاوا”ی سنه و به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان چه‌ند قوتابی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی بوون و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.