ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مه‌دره‌سه‌كان پاش پشوودانی ڕۆژانی نه‌ورۆز به گازی شیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر دوو مه‌دره‌سه‌ی كچانه له نه‌غه‌ده و تاران و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی كه له هه‌وڵه‌كانی بۆ زه‌وتكردنی شادی و سه‌پاندنی حجابی زۆره‌ملێ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا له نه‌ورۆز شكستی هێنا بۆ جارێكی دیكه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی به‌هاره‌ی خوێندن به گازی شیمیایی هێرشی كرده سه‌ر قوتابیانی كچ له مه‌دره‌سه‌ی “٢٢ی به‌همه‌ن”ی محه‌ممه‌دیار له نه‌غه‌ده و “مه‌هدیه”ی تاران و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.