به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر دوو مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه و چه‌ندین قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، مه‌دره‌سه‌كانی “مێعراج” و “عیسمه‌ت” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیمه‌وه كراونه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه چه‌ند قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه‌كاندا كۆبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.