ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گوڵان، ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه هێرشی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شاره‌كانی تاران، ئه‌رده‌بیل و مه‌شهه‌د و ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری تاران هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر هونه‌رستانی كار و دانشی “ئه‌برار” و مه‌دره‌سه‌ی “سه‌ما” له نزیك سه‌فاره‌تخانه‌ی سویس و چه‌ندین قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێكچووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. هه‌روه‌ها له‌شاری ئه‌رده‌بیل هێرش كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌یه‌كی كچانه و له شاری مه‌شهه‌د بۆ جارێكی دیكه هێرش كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “مه‌هدیان زاده” و ده‌یان قوتابی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی، زگچوون و چه‌ند نیشانه‌ی دیكه‌ی پزیشكی بوون. شایانی باسه كه قوتابیانی ژاراویكراو ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون و باری ته‌ندرووستی هه‌ندێكیان ناجێگیره.