كاتژمێر ٣ی شه‌وی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی به‌فرانبار، هێزه ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له شاری جوانڕۆ و چه‌ندین كه‌سیان به لێدان و ئازاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرد.
به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ٥٠ ئۆتۆمبێلی نیزامی له‌گه‌ڵ ٥٠٠ هێزی چه‌كدار له نێۆ شه‌قامه‌كانی شاره‌دا ده‌گه‌ڕن به دوای خۆپێشانده‌ران دا و له‌به‌رده‌م هه‌ر ماڵێك دا ده‌وه‌ستن هێرش ده‌كه‌ن سه‌ریان و له هێندیك گه‌ڕه‌ك ته‌واوی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، شاری جوانڕۆ پاش خۆپێشاندانه‌كانی دوای مه‌راسیمی چله‌ی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و شاره، به ته‌واوه‌تی میلیتاریزه كراوه و شه‌پۆلێكی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ڕفاندنی هاووڵاتیان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكردووه.