شه‌وی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی خاكه‌لێوه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و فڕۆكه‌وه دوو جار هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌كانی سپای قودس له ده‌ورووبه‌ری ده‌مشق و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌و هێزانه گه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چه‌ندین ئه‌نباری چه‌كوچۆڵ و ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانی سپای پاسداران له ده‌ورووبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌مشق و به‌نده‌ری نێوده‌وڵه‌تی سوریه به مووشه‌ك كراوه‌ته ئامانج و له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌شه‌وه بینایه‌كی ئه‌منیه‌تی هێزه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنانی له گه‌ڕه‌كی “زه‌ینه‌بیه” به ئامانج گیراوه و به‌پێی هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.