ڕۆژی دووشەممە 13ی مانگی گوڵان، سەرلەنوێ هێرش کرایە سەر پێگەیەکی دیکەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە “بەلەد”ی باکووری بەغدا.
ڕۆژێک پاش هێرشەکەی شەوی یەکشەممە، پێگەیەکی دیکەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە بەلەدی باکووری بەغدا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی. تا ئیستا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم هێرشەشی وە ئەستۆ نەگرتووە و لە خەسارەکانیشی هەواڵێک بڵاو نەبووتەوە. کاربەدەستانی عێڕاقی بە ئاماژە بە کردەوە هاوشێوەکانی گرووپە ئیسلامییەکانی سەر بەر کۆماری ئیسلامی، گومانی ئەوە دەکەن کە ئەم هێرشانە لە لایەنە گرووپەکانی “کتائیبی حیزبوڵا” یان “عەسائیبی حەقەوە” کە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانن کرابێتن.