ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، چه‌ندین كه‌س له سه‌له‌فییه‌كانی شاری سنه كه له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن به سه‌روچاوی پۆشراوه‌وه له “مه‌یدانی شه‌ورا”، شه‌قامی “خزری زینده” هه‌روه‌ها گه‌ڕه‌كی “حاجی ئاوا”ی ئه‌م شاره هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵك و چه‌ند هاووڵاتییه‌كیان هاووڵاتییه‌كیان به سه‌ختی بریندار كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان كه‌س له سه‌له‌فییه‌كان به سه‌روچاوی پۆشراو و شمشێر به ده‌ست، به ده‌یان موتورسیكلت له كاتێكدا كه دروشمی “الله اكبر”یان ئه‌وته‌وه هێرشیان كرده سه‌ر هاووڵاتییانی دانیشتووی گه‌ڕه‌كه‌كانی “حاجی ئاوا” و مه‌یدانی “شه‌ورا” به‌ڵام خه‌ڵك به‌رپرچی هێرشه‌كانیان دایه‌وه و له ئاكامدا لاوێك به ناوی “ناسێح” له لایه‌ن سه‌له‌فییه‌كانه‌وه به سه‌ختی بریندار بوو و دوو كه‌س له سه‌له‌فییه‌كانیش له لایه‌ن خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه به توندی بریندار بوون كه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی “بێعسه‌ت”ی شاری سنه له ژێر چاودێریدان.