ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕەزبەر، له گوندی “ماچکه‌ی” له‌یلاخی سه‌ر به “حسه‌ین‌ئاوای” شاری سنه، كۆمه‌ڵێك له سه‌له‌فییه‌كان هێرشیان كرده سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گونده و شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن هاته ئاراوه.
به پێی زانیارییه‌كان، شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان سه‌له‌فییه‌کان و خه‌ڵکی ئاسایی ڕووی داوه و به هۆیه‌وه چه‌ن که‌س بریندار بوون كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانەی شاری سنه كران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ڕژیمی كۆماری ئئیسلامی پاڵپشتی ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه مه‌زهه‌بیانه ده‌كات و به تایبه‌ت له دوای به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی “ڕه‌ئیسی” وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار هێرشی ئه‌و گرووپه كۆنه‌په‌ره‌ستانه بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی كوردستان تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.