کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان هه‌واڵه‌کان

هێرشی سه‌رله‌نوێی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر برادۆست

پنجشنبه – ۶ تیر – ۱۳۹۸ , 27 – 06 – 2019

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ ڕۆژی چوارشەممە ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌بیانوی بۆردومانکردنی پێگەکانی گه‌ریلاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان “په‌كه‌كه”‌،‌ ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییه‌كیان له‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست كرده‌ ئامانج و بەهۆیەوە كه‌سیك كوژرا و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ فڕۆکە جەنگییەکانی توركییه‌ بۆردومانی ناوچه‌ی “گۆشین”ی ده‌ڤه‌ری برادۆستیان كرد و بەهۆیەوە كه‌سێك به‌ناوی مه‌نسور نافع كه‌ كارمه‌ندی پۆلیسه‌ گیانی له‌ده‌ستدا و براكه‌شی كه ‌سه‌رنشینی ئۆتۆمبێلەکە بووە‌، به‌ناوی په‌شێو نافع بریندار بووه‌. ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ به‌بیانوی چالاكییه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ده‌ڤه‌ری برادۆست بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ تائێستا به‌ده‌یان كه‌س له‌خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “عه‌لی ساڵحی” له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

komalah

كۆبوونه‌وه‌ی بنەماڵەى مۆعه‌لیمانی زیندانى مه‌ریوان له‌گه‌ڵ دادستانی ئه‌و شاره‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 15 هاووڵاتی له‌ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی مه‌له‌كشایی ئیلام

komalah

هۆشداری ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی “ته‌بی كۆنگۆ”

komalah

سه‌پاندنی زیندان به‌سه‌ر حەوت ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”

komalah

هاتنی لافاو له‌ شارستانی خۆی

komalah