کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی سه‌له‌فییه‌كان بۆ سه‌ر دانیشتووانی گوندی “ته‌روه‌ڕێز”ی كامیاران

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ سه‌له‌فییه‌كانی گوندیته‌روه‌ڕێزی كامیاران هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ و پاش تێكهه‌ڵچوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ته‌قه‌یان به‌سه‌ریاندا كردووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌یه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌له‌فی دانیشتووانی گوندیته‌روه‌ڕێزیان بێزار كردووه‌ و مزگه‌وتی گونده‌كه‌یانیان لێ داگیركردوون و كێشه‌ و گرفتیان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌‌ درووست كردووه‌. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی گونده‌كه‌ له‌ ئاست كار و چالاكییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن و له‌گه‌ڵیاندا به‌شه‌ڕ دێن، به‌ڵام سه‌له‌فییه‌كان له‌ پێش چاوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ته‌قه‌ به‌سه‌ریاندا ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ڕژیمیش به‌ ئه‌نقه‌ست ده‌ستێوه‌ردان ناكه‌ن و سه‌له‌فییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مه‌لای مزگه‌وته‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌بێ گونده‌كه‌ به‌جێبێڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووخبه‌ری بەلووچ

-

بریندار بوونی ٢ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچەی سنووری نه‌وسوود

-

دەستبه‌سه‌رکردنی ١٠ خۆپیشانده‌ر له‌ شاری ئابدانان

-

مانگرتن لە خواردنی “جەعفەر پەناهی” لە زیندان

-

هاوکاری عەرەبستان لەگەڵ عێراق سه‌باره‌ت به‌ کەمبوونەوەی ڕۆڵی ئێران

-

كۆبوونه‌وه‌ی “بنیامین ناتانیاهو” له‌گه‌ڵ “ئیمانوێل ماکرۆن”

-