هومایون ساڵێحی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ناوەندی پۆمپی بەنزین، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هێرش سایبری بۆ سەر پۆمپی بەنزینەکان و هه‌ک کردنی بیلبۆرده‌كانی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، لە کاتژمێر ۱۱ی بەیانییەوە ئەو کێشەیە لە سەرانسەریی ئێران دروستبووە و سیستەمی ئه‌لكترۆنی پۆمپ بەنزینەکان کار ناکات. هێرشی سایبریی تەنیا پۆمپە بەنزینەکانی ئێرانی لە کار نەخست و جگە لەو هێرشە سەرانسەرییە، بیلبوردەکانیش بە دروشمی “خامنەیی بەشە بەنزینی ئێمە کوا؟” هه‌ك كران کراون. شارەکانی كوردستانی ئێرانیش لەوانە کرماشان، سنە، سەقز، بۆکان و مەریوان و چه‌ندین شاری دیكه‌ش له‌و هێرشه سایبریه بێبه‌ش نه‌بوون و به‌نزینه خانه‌كانی ئۆستانی كوردستانی بۆ چه‌ندین كاتژمێر داخست.