سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌ستیان داوه‌ته سه‌ركۆتی خۆپێشانده‌ران و شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه‌كان تا دوا ساعه‌ته‌كانی نیوه‌شه‌و به‌رده‌وام بووه.
ئه‌و خۆپێشاندانه كه له نیوه‌شه‌وی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردبوو له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به توندترین شێوه وڵام درایه‌وه و به گازی فرمێسكرێژ و فیشه‌كی ساچمه‌یی خۆپێشانده‌رانیان كرده ئامانج كه به هۆیه‌وه دوو كه‌س به پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها بەپێ زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ناڕازی له چه‌ند ناوچه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌سیج و لیباس شه‌خسی تێكهه‌ڵچوون و ئه‌و هێزانه‌یان ناچار به پاشه‌كشه كردووه. له چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ی شاری ئیسفه‌هان خه‌ڵكی ناڕازی تا دره‌نگانی شه‌و به به‌ستنی شه‌قامه‌كان و ئاگركردنه‌وه ڕێگه‌ی هاتووچۆی هێزه‌كانی ڕژیمیان داخستووه و دژی ڕێبه‌رانی ڕژیم درۆشمیان وتووه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لانیكه‌م ١٢٠ كه‌س له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ڕوژی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.