ڕۆژی دووشهممه كاژێر ١٠ی شهو، شەش چهكداری داعش بە مۆتۆر هێرشیانکردە سەر سەنگەرێکی پێشمەرگە له باشووری كوردستان پێشمەرگەیەک گیانی لهدهستداوه و سێی دیکەش بریندارن.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، پێشمەرگەیەک كه له شهڕهكه بهشدار بووه راگەیاندووه کە تاوهكوو کاژێر ١٠ و ٢٥ چركه شەڕەکە بەردەوام بووە توانیویانە هێرشەکان تێکبشکێنن، هەروەها لەبارەی ژمارەی بریندارەکانیشەوە گوتی، بە وردی دیار نییە، بەڵام سێ یان چوار پێشمەرگە بریندارن. شایانی باسه پێشتریش شەوی شەممە چەکدارانی داعش لە ناوچەی “تەپی تەڵان” لە سنووری “کوڵەجۆ” هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتی بەهاناوەچوونی پێشمەرگەکانیش، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و پێنجی دیکەش برینداربوون کە ئەمشەو یەکێکی دیكه لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.