ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری تاران و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێكدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی ده‌یان به‌ندكراوی مه‌حكووم به ئێعدام ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سێداره‌دانی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری تاران كۆده‌بنه‌وه و داوا ده‌كه‌ن ئێعدامی ڕۆڵه‌كانیان ڕابگرن. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردووش هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كرده سه‌ر ناڕازیان و ٢٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه چاره‌نووسیان نادیاره.