ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بۆ جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر ماڵی “محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” و دووربین و ئامێره ئه‌له‌كترۆنییه‌كانیان زه‌وت كرد.
هێرشی دووباره‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌حاڵێكدایه كه “محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” و دوو كوڕی به ناوه‌كانی “سیروان” و “مورته‌زا” له ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی به‌رفرانباره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی به‌فرانبار، “محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر” به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا، به‌ڵام دوو كوڕه‌كه‌ی هێشتا له گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌دان. ناوبراو باوكی سێ كوڕی گه‌نجه كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ئێستا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی په‌روه‌نده‌سازی بۆ “محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر محه‌ممه‌دی” سزای زیندانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن.