کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی دووباره‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕووخانی ماڵی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی بۆكان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شارەدارى بە پشتیوانى ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان‌ حوکمى قه‌زایی وه‌رگرتووه‌ بۆ ڕووخانی ماڵى ئەم هاووڵاتییە و ئێستا بۆ جارى دووهه‌م دەیانهەوێت ماڵەکە به‌سه‌ر خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا بڕۆخێنن. چەند ڕۆژ له‌وه‌پێش حەسارى ماڵەکەیان تێکداوە و ئێستا هاتوونەتەوە بۆ وێرانکردنى ماڵەکەی. ئه‌و هاووڵاتییه‌ داوا له‌ خه‌ڵك ده‌كات بچن به‌ هانایه‌وه‌ و یارمه‌تی بده‌ن و ڕێگری بكه‌ن له‌ ئاواره‌بوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی بومه‌له‌رزه‌لێدراوی خۆی له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری

-

كوژرانی ژنێک لەلایەن هاوسەری پیشوویەوە له‌ كامیاران

-

له‌سێداره‌دانی دوو به‌ندكراو‌ له‌ زیندانه‌كانی ماكۆ و كرماشان

-

سەپاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌راوڵه‌ی ئیلام

-

گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز

-

گیانبه‌ختكردنی شه‌ش گه‌ریلای ژن له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌رته‌شی توركیا له‌ شڕناخ

-