ڕۆژی شه‌مه ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌مه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم بۆ جارێكی دیكه به گازی شیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ندین ده‌بیرستانی كچانه له شاره‌كانی سنه، سه‌رپولی زه‌هاو، باغ مه‌لێك، ئابادان،ئه‌هواز و برۆجێرد و به ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر ده‌بیرستانی “بێعسه‌ت”ی سه‌رپولی زه‌هاو له ئوستانی كرماشان و به‌ده‌یان قوتابی باری ته‌نه‌درووستیان تێك چووه و دۆخی خوێندكارێك به‌ناوی “سه‌مانه حسێنی” ناجێگیره، هه‌روه‌ها له شاری سنه هێرشێكی سه‌ختی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر ده‌بیرستانی كچانه‌ی “پویش”ی سه‌ر به زانكۆی كوردستان و چه‌ندین قوتابی و تانه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه و چه‌ند موعه‌لیم ژاراوی بوون و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له شارستانی باغ مه‌لێك به‌هۆی هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر دوو ده‌بیرستانی كچانه به‌لانیكه‌م ٥٤ قوتابی ژاراوی بوون و له چه‌ند ده‌بیرستانی شاری ئه‌هواز به هه‌مان شێوه هێرش كراوه‌ته سه‌ر چه‌ند ده‌بیرستانی كچانه و به ده‌یان قوتابی باری ته‌ندرووستیان تێك چووه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێرشێكی به‌ربڵاو كراوه‌ته سه‌ر ده‌بیرستانه‌كانی ئابادان و بروجێرد و به ده‌یان قوتابی ژاراوی بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.