کاژێر 10ی ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، لە کوێستانی “لێلکان” سه‌ر به ناوچه‌ی سیده‌كان له باشووری كوردستان، ژمارەیەک گەریلای پەکەکە رووبەڕووی هێزێکی سوپای تورکیه بوونەوە و تاوەکو نزیک کاژێر 11 شەڕ بەردەوام بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تاوەکو ئێستا زیانه‌كانی شه‌ڕه‌كه دیار نییە، بەڵام دوای تەواو بوونی شەڕ و پێکدادانەکە سوپای تورکیا دەستی کردووە بە تۆپبارانی کوێستانەکانی “دەراوی سەروو” و “بەرزاییەکانی لێلکان”. شایانی باسه لە چوارچێوەی شه‌ڕ و داگیركاریه‌كانی سوپای تورکیه كه له ماوەی چەند مانگێکە لە باشووری کوردستان بەردەوامه، سوپای توركیه له به‌شێكی زۆر له خاكی باشووری كوردستان بنکەی سەربازی دروستكردووه و به هەزاران دار بڕدراون و سووتێندراون و زیانێکی زۆر بە سرووشت و ژینگەی کوردستان گەیێندراوە.