ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی مانگی خاكه‌لێوه، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بازگه‌یه‌كی پشكنینی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ده‌یره‌زوور و شه‌ڕ و پێكدادان هاته ئاراوه و چه‌ندین كه‌س له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووری، چه‌كدارانی داعش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به تیربار هێرشیان كردۆته سه‌ر بازگه‌یه‌كی پشكنینی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور و چه‌ندین كه‌س له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه دا بریندار بوون. به‌پێی ئاماره‌كان، هێرشی چه‌كدارانی داعش له ڕۆژئاوای كوردستان تا ئێستا بۆته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ٣٤ كه‌س كه ٢٦ كه‌سیان له هێزه‌كانی ئاسایش و “قه.سه.ده” بوون و پێنج كه‌سی دیكه خه‌ڵكی سڤیل و دوو ئه‌ندامی داعش‌یش له‌و هێرشانه دا كوژراون.