ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی گوڵان، به هۆی هێرشی به چه‌قۆی لاوێك بۆ سه‌ر شیرخۆارگه‌یه‌ك له باشووری برزیل، لانیكه‌م پێنج كه‌س له‌وانه سێ منداڵی كۆرپه گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشبه‌ره‌كه به دوای كوشتن و برینداركردنی چه‌ند منداڵ و كارمه‌ندانی ئه‌م شیرخۆارگه‌یه، ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی به‌ڵام له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌م هێرشه له شارۆچكه‌ی “سواداداس”ی ویلایه‌تی جنوبی “سانتا كاترینا” ڕوویداوه و هێشتا ناسناو و هۆكاری هێرشبه‌ره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.