به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی هێرشی گرووپێكی چه‌كدار بۆ سه‌ر هۆتێلێك له باشووری سوومالی لانیكه‌م ٢٦ كه‌س له‌وانه هه‌واڵنێرێك و چه‌ندین موسافیری بیانی گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، هێرشبه‌رێك به ماشێنێكی بۆمبڕێژكراو خۆی كرد به “هۆتێلی ئاساسی” له به‌نده‌ری “كیسمایۆ” و به‌هۆیه‌وه تێكهه‌ڵچوون هاته ئاراوه. شایانی باسه، دوای چه‌ند كاتژمێر هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه گرتووه. هاوكات گرووپی ئه‌لشه‌باب به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بوونی به‌ربڵاوی هێزكانی ئاشتی پارێزی یه‌كێتیی ئه‌فریقا و هێزه‌كانی سوومالی، مۆگادیشۆ پێته‌ختی ئه‌م وڵاته به‌رده‌وام له لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه كراوه‌ته ئامانج.