ڕۆژی یهكشهممه ٩ی ڕهزبهر، “عەلی یەرلیکایا” وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک وەزارەتی ناوخۆ و له بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئانكارا ڕوویدا كه بههۆیهوه دوو هێرشبهر كوژران و دوو ئهفسهری پۆلیس بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەم هێرشەی بە تیرۆریستی ناوبرد و ڕایگەیاند: دوو بۆمب دانەر بە ئۆتۆمبێلێکی بچووکی بازرگانی هاتوونەته بەردەم دەرگای ئیدارەی پۆلیسی گشتی و یەکێکیان بۆمبەکەی تەقاندۆتەوە. بە وتەی ئەم وەزارەتە، یەکێک لە هێرشبەرەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانی لەدەستداوە و هێرشبەری دووەمیش لە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەفسەرانی پۆلیس كوژراوه. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، دوو ئەفسەری پۆلیسیش لە هێرشەکەدا برینداربوون و تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارهتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە و ناسنامەی هێرشبەرەکان نادیارە.