ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی مانگی گوڵان، له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی له شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ده‌ورووبه‌ری سه‌عات ٨ی سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه، هێرشبه‌رێك له ناوچه‌ی “ریشخۆر” له وێلسوالی چوارئاسیاب له ویلایه‌تی كابۆل، مه‌وادی تهقهمهنییهكهی له‌ناو خه‌ڵكی سێڤیل ته‌قاندووه‌ته‌وه. به‌وته‌ی ناوبراو، له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه، لایكهم ٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.