وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه كه سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، چه‌ندین هێرشبه‌ر له شاری كابۆل، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر په‌رستگه‌ی “سیكه”كان له‌مشاره.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ده‌ورووبه‌ری سه‌عات ٨ی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ـ، خۆكوژێك خۆی كردووه به شوێنی په‌رستگه‌ی سیكه‌كان له گه‌ڕه‌كی “شوربازار”ی كابۆل. به‌وته‌ی ناوبراو، زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه هێرشبه‌ره‌كان چوار كه‌س بوون، به‌ڵام ئه‌م ئاماره پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م هێرشه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. به‌وته‌ی شایه‌ت حاڵان، لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌ده‌یان كه‌سیش له‌وانه چه‌ندین منداڵ برینداربوون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌رپرسایه‌تی ئه‌م هێرشه هه‌تا ئێستا له لایه‌ن هیچ لایه‌نێك وه‌ئه‌ستۆ نه‌گیراوه.