ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، له ئه‌نجامی هێرشی چه‌ند كه‌سی نه‌ناسراو بۆ سه‌ر بارێك له مێكزیك، ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چه‌ند كه‌سی نه‌ناسراو به هێرش كردنه سه‌ر باری “كابالۆ بلانكۆ” له شاری “كواتزاكوالۆكۆس” له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی مێكزیك، ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كردووه و به‌هۆیه‌وه ٢٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی مێكزیك، ئه‌م هێرشه خوێناوی‌ترین هێرش بووه له كاتی هاتنه سه‌ر كاری ده‌وڵه‌تی ئێستا له مانگی دێسامبری ٢٠١٨وه.