وته‌بێژی ئه‌رته‌شی یه‌مه‌ن، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: “به هۆی هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه‌ی هه‌وایی “ئهلعهنهد”، لانیكه‌م ٣٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا”.
به وته‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازی یه‌مه‌ن، به هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه لانیكه‌م ٦٥ كه‌سی دیكه به‌سه‌ختی بریندار بوون. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، لانیكه‌م سێ ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له‌و بنكه‌یه ڕوویداوه كه یه‌كێكیان له ناوه‌ندی فێرگه، شوێنی ڕاهێنان و حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كان بووه. جێی ئاماژه‌یه كه حووسیه‌كان هێشتا به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و هێرشه‌یان به‌ڕه‌سمی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ.