ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، به هۆی هێرشی كه‌سانی چه‌كدار بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی واكسیناسیۆنی فه‌له‌جی منداڵان له ویلایه‌تی “نه‌نگه‌رهار”ی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٥ كه‌س له پێرسۆنێلی ده‌رمان گیانیان له ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، ئه‌مه دووهه‌مین هێرشی چه‌كدارییه بۆ سه‌ر كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت و ده‌رمان له ویلایه‌تی “نه‌نگه‌رهار”. له هێرشێك كه چه‌ندمانگێك له‌وه پێش ڕوویدا ٣ی كارمه‌ندی ژنی به‌شی واكسیناسیۆنی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئه‌فغانستان، له لایه‌ن چه‌كدارانی گرووپه توندئاژووه‌كان تیرۆر كران. له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی جۆزه‌ردان، وه‌زاره‌تی بێهداشتی ئه‌فغانستان قۆناغێكی نوێی كۆتانی واكسنی فه‌له‌جی منداڵانی بۆ واكسینه كردنی ١٠ ملیۆن منداڵی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێكرد كه به هۆی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه، پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ڕاگیرا.