به‌یانی شه‌ممه ١٥ی ڕه‌زبه‌ر، گرووپی تیرۆریستی حه‌ماس به ٢٥٠٠ مووشه‌ك و ڕۆكێت هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه یه‌هوودی نشینه‌كان و چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نیان له نێو شه‌قامه‌كان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و چه‌ندین كه‌س كوژراو و بریندار بوون.
“محەمەد زەیف” فەرماندەی کەتائیبی ئەلقەسامی سەر بە حەماس به‌یانی شه‌ممه هێرشی زریانی ئەلئەقسای دژ بە ئیسرائیل ڕاگه‌یاند و پاش ئه‌و لێدوانه، هێرشه مووشه‌كی و ڕۆكێتیه‌كان بۆ سه‌ر شاره‌كانی تل ئاویو، سه‌درووت و كه‌رانه‌ی باخته‌ری چۆمی ئۆردوون ده‌ستی پێكرد، هاوكات چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه ڕه‌خنه‌یان كرده نێو شاری سه‌درووت و چه‌ندین كه‌سی مه‌ده‌نیان كوشت و به ده‌یان كه‌سیشان بریندار كرد. جێگای ئاماژه‌یه كه بنكه‌یه‌كی پۆلیس له شاری سه‌درووت كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كدارانی حه‌ماس و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له گرووپی حه‌ماس كردووه.