ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، حه‌راسه‌تی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر به شێوه‌ی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی كچ و خوێندكارێك له هۆشی خۆشی چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، خوێندكارێكی كچ كه مهقنهعهكهی له‌سه‌ر كه‌وتبوو كه‌وتووه‌ته به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئه‌میر كه‌بیر و كاتێك ویستوویانه وێنه له كارتی دانشجوویهكی بگرن، به‌رگری له خۆی كردووه، به‌ڵام لیان داوه و ئه‌و خوێندكاره له هۆش خۆی چووه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خوێندكارانی دیكه‌ی كچ كه ئه‌و دیمه‌نه‌یان بینیوه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه و كاتێك په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئۆرژانس گرتووه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئۆرژانس وڵامی داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.