کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وت له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كانی نه‌وت له‌ ڕۆژئاوای

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی پووشپه‌ڕ، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌ند تانكه‌ری سووته‌مه‌نی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ڕه‌قه‌ و دوو كه‌سیان كوشت و كه‌سێكیان بریندار كرد.

به ‌وته‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، چه‌ند مانگێكه‌ تیرۆریستانی داعش شه‌ڕێكی ئابوورییان دژبه‌ دانیشتووانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و ڕژیمی سووریه‌ ڕاگه‌یاندووه‌. له‌ هێرشه‌كه‌ی ڕوژی یه‌كشه‌ممه‌دا، دوو شۆفێری بارهه‌ڵگر گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ بریندار بووه‌.