کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی تیرۆریستانی ئیسلامی بۆ سه‌ر شه‌رڤانانی حه‌سه‌ده‌ له‌ ده‌یره‌زوور

هێرشی تیرۆریستانی ئیسلامی بۆ سه‌ر شه‌رڤانانی حه‌سه‌ده‌ له‌ ده‌یره‌زوور

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی خاكه‌لێوه‌، تیرۆریستانی گرووپی حه‌فه‌ل هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له‌ ده‌یره‌زوور، به‌ڵام به‌ ئامانجه‌كه‌یان نه‌گه‌یشتن.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، تیرۆریستانی ئیسلامگه‌رای گرووپی حه‌فه‌ل هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر سه‌نگه‌ری هێزه‌كانیان له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور و شه‌ڕ هاتۆته‌ ئاراوه‌. له‌ ئاكامی ئه‌و پێكدادانه‌دا دوو تیرۆریست كوژراون و پێنجی دیكه‌ بریندار و به‌دیل گیراون.