به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، سپای پاسدارانی ڕژیم له ڕێگه‌ی تۆپخانه‌وه هێرشی كرده سه‌ر ناوچه‌ی سنووری “بۆرئاڵان” له ماكۆ.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، سپای پاسدارانی ڕژیم چه‌ند ڕۆژ پێش تۆپیاران هۆشداریان دابۆوه گوندنشینانی ناوچه‌كه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له ناوچه سنوورییه‌كانی هاتووچۆ نه‌كه‌ن. شایانی باسه كه هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه له‌به‌رده‌ست دا نییه.