کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی توركه‌ فاشیسته‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كولتووری كوردان له‌ به‌ریتانیا

هێرشی توركه‌ فاشیسته‌كانی به‌ریتانیا بۆ سه‌ر ناوه‌ندی كولتووری كوردان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی پووشپه‌ڕ، توركه‌ فاشیسته‌كانی دانیشتووی به‌ریتانیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوه‌ندی كولتووری كوردان له‌ شاری له‌نده‌ن و پێكدادان هاته ئاراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یانه‌ی فووتباڵی توركیا شه‌وی ڕابردوو به‌ یانه‌ی هوله‌ندی دۆڕاند و لایه‌نگره‌ فاشیسته‌كانی له‌ به‌ریتانیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر ناوندی كولتووری كوردان له‌ شاری له‌نده‌ن، به‌ڵام هێرشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.