کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی توركانی فاشیست بۆ سه‌ر چه‌ند كورد له‌ بلژێك و خۆپێشاندانی كوردانی ئورووپا

هێرشی توركانی فاشیست بۆ سه‌ر چه‌ند كورد له‌ بلژێك و خۆپێشاندانی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خاكه‌لێوه‌، گرووپێك له‌ توركه‌ فاشیسته‌كانی دانیشتووی بلژێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی خه‌ڵكی عه‌فرین و له‌ وڵامدا كوردانی ئورووپا دژبه‌ فاشیسته‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گرووپێك له‌ توركه‌ فاشیسته‌كانی وڵاتی بلژێك به‌ بیانووی به‌شداری بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌ مه‌راسمی نه‌ورۆز، هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه و وێڕای ئاگردانی هێماكانی نه‌ورۆز و ئاڵای كوردستان، هه‌وڵی سووتاندنی خانووه‌كه‌یان داوه‌. هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی فاشیسته‌ توركه‌كان كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای كوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئورووپایی لێ كه‌وته‌وه‌ و شه‌وی ڕابردوو كوردانی به‌لژیك هێرشیان كرده‌ سه‌ر دووكان و بازاڕی توركه‌ فاشیسته‌كان و تۆڵه‌ی لێدانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ كورده‌یان لێیان كرده‌وه‌. له‌ شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان به‌ هه‌مان شێوه‌ هه‌زاران كورد ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به‌ فاشیسته‌ توركه‌كان دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.