ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی گوڵانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، به‌كرێگیراوێكی سپاس پاسداران به‌ناوی “ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ری” به قه‌مه‌وه هێرشی كرده سه‌ر قوتابخانه‌ی “مه‌هدی” له ڕزوانشاری كه‌ره‌ج و هه‌ڕه‌شه‌ی له خوێندكاران و موعه‌لیمانی ئه‌و مه‌دره‌سه كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ری” ئه‌ندامی سپای قودسی سپای پاسدارانه و پێشتر له سووریه له دژی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته شه‌ڕی كردووه. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و به‌كرێگیراوه‌ی ڕژیم به قه‌مه‌وه هه‌ڕه‌شه له قوتابیان و موعه‌لیمانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌كات.