ئه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئاته‌ش به ئیختیارێكی ڕژیم هێرشی كرده سه‌ر دوو ژن له شاری یه‌زد و خه‌ڵك چوون به هانایانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌كرێگیراوێكی ڕژیم به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرش ده‌كاته سه‌ر دوو ژنی گه‌نج و لیان ده‌دا، كاتێك یه‌كێك له ژنه‌كان به‌رگری له خۆی ده‌كات، بۆ جارێكی دیكه بێڕێزی پێ ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ری، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵك به‌رپرچ ده‌درێته‌وه و ئه‌و دوو ژنه ڕزگاریان ئه‌بێت.