له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له شاری كرمان هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ژنی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری و یه‌كێكیان به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاری كرمان به بیانووی ڕه‌چاونه‌كردنی حیجابی ئیجباری هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند ژن. كاتێك یه‌كێك له ژنه‌كان به‌رگری له خۆی ده‌كات، ئه‌یده‌نه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه و له حاڵێكدا منداڵێكی پێ بووه به‌سه‌ر ئه‌رزا ڕایئه‌كێشن.