ڕۆژی هه‌ینی ٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشێكی به‌ربڵاوی كرده سه‌ر چه‌ند شاری گه‌وره‌ی ئۆكراین و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، زیاتر له ١١٠ مووشه‌ك به ئاراسته‌ی شاره‌كانی كییێڤ، دێنیپڕۆ و خاركیف ته‌قیندراون و به‌هۆیه‌وه ٢٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. میدیاكانی ئۆكراین باس له بۆردوورمانی دوو ناوه‌ندی پزیشكی و نه‌خۆشخانه له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وپستگهیهكی مێترۆ له كییێڤ كراوه‌ته ئامانج و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.