ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، هێرشێكی به‌رینی شیمیایی كرایه سه‌ر خابگاكانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا له‌شاره‌كانی مه‌شهه‌د،ته‌ورێز و تاران و خابگای زانكۆی “موحه‌قق” له ئه‌رده‌بیل و هه‌روه‌ها چه‌ندین مه‌دره‌سه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و به‌ده‌یان قوتابی و خوێندكار ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كان كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌لزه‌هرا له‌شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د و ته‌ورێز و خوێندكارانی زانكۆی “موحه‌قق” له ئه‌رده‌بیل به‌گازی شیمیایی ژه‌هراوی كراون و چه‌ندین خوێندكار بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هێرشی هاوشیوه كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌كانی كچانه و كۆڕانه له شاره‌كانی ئه‌ندیمشك، ئیزه، قه‌زوێن، مه‌ره‌ند،عه‌جه‌بشێر، هه‌مه‌دان، سیمنان، شه‌فت و شاندرمه‌ن، ماساڵ، ئیسفه‌هان، قووچان، بۆجنۆرد، شاری قودس، ئه‌رده‌بیل، ئه‌هواز، هه‌نگوویه، پولدۆخته‌ر، ئامۆل و بابۆل، فه‌شافوویه، لارستان و جه‌هرۆم و به‌ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون. به‌وته‌ی قوتابیان و خوێندكاران، بۆنێكی سووتان تێكه‌ڵ به چه‌ند ماده‌ی كیمیایی به‌ناو زانكۆ و قوتابخانه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه و قۆربانیان تووشی هه‌ناسه ته‌نگی، بێهێزی، زكچوون و ئازاری ماسوولكه بوون و چه‌ند كه‌سیش له هۆش خۆیان چوون و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره.