ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی مانگی خاكه‌لێوه، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ڕژیم هێرشێكی به‌رینی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران و به ده‌یان قوتابی تووشی ته‌نگی هه‌ناسه بوون و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هاوكات هێرشێكی به‌رینیان كردۆته سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی كچانه له‌شاره‌كانی سنه، نه‌غه‌ده، پیرانشار، ورمێ، ته‌ورێز، عه‌جه‌بشیر، جه‌هانشاری كه‌ره‌ج، ناوچه‌ی ١٠ی تاران، قه‌زوێن، برووجێرد، قوم و كوهه‌نجانی سه‌روستان له ئوستانی فارس و به ده‌یان قوتابی به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستیان ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌كان كراون. به‌وته‌ی هاووڵاتیان پاش هێرشه‌كه هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم مه‌دره‌سه‌كانیان گه‌مارۆ داوه و ڕێگه‌یان به هیچ كه‌س نه‌داوه به مۆبایل وێنه و فیلم بگرێت و هه‌ر قوتابی یان ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كانیان فیلمیان گرتبوو به‌زۆره‌ملێ پاكیان كردۆته‌وه.