ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی هێرشێكی به‌رینی شیمیاییان كرده سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی كچانه له‌شاره‌كانی بۆكان، سنه، سه‌قز، دیوانده‌ره، دزفوول، ئیسفه‌هان، كه‌ره‌ج، بۆكان، ورمێ، گێڵان غه‌رب و ئه‌هواز و ده‌یان قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌ست و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌گازی شیمیایی هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی كچانه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران و درگای مه‌دره‌سه‌یان به‌سه‌ر قوتابیان دا داخستووه و مۆبایله‌كانیان لێ وه‌رگرتووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه ئامبۆڵانسی ئۆرژانس قوتابیانی ژاراویكراو بگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له دزفوول، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان و كه‌ره‌ج له‌به‌رده‌م مه‌دره‌سه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه و هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه و ڕێگه‌یان نه‌داوه منداڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌نه‌وه بۆ ماڵ. شایانی باسه كه باری ته‌ندرووستی قوتابیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان ناجێگیره و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كراوه هه‌روه‌ها باری ته‌ندرووستی قوتابیانی ژاراویكراو له سنه، گێلان غه‌رب و كه‌ره‌ج ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.