ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، لە ئەنجامی هێرشی کیمیایی بۆ سەر مه‌دره‌سه‌كانی كچان له شاره‌كانی سه‌قز،سنه،دیوانده‌ره و ورمێ ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی ژه‌هراوی بوون و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرانه‌وه كه دۆخی ته‌ندرووستی به‌شێكیان مه‌ترسیداره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاینكه‌م شه‌ش قوتابخانه‌ی كچانه له شاری سه‌قز به‌ناوه‌كانی “مێعراج، تاڵقانی، سۆمه‌یه، بنتۆلهۆدای سه‌در و ئیستقلال” كه‌وتنه به‌ر هێرشی شیمیایی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا زیاتر له ٨٥ قوتابی بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی “خۆمه‌ینی” و “ته‌ئمیین ئیجتیماعی” گوازرانه‌وه و دۆخی ته‌ندرووستی ٢٠ كه‌سیان ناجێگیره. پاش ئه‌و هێرشه خه‌ڵكی سه‌قز ڕژانه سه‌ر شه‌قام و ئاڵای كۆماری ئیسلامیان ئاگردا و دروشمی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن. به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ند كه‌س له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها هاوكات هێرش كراوه‌ته سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی “عیسمه‌ت” له زه‌ڕینه‌ی دیوانده‌ره و ژماره‌یه‌كی زۆر قوتابی ژه‌هراوی بوون. له شاری سنه هێرشی شیمیایی كراوه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌كانی “به‌همه‌نی” و “جه‌ماران” و له شاری ورمێ هێرشی هاوشێوه كراوه‌ته سه‌ر هونه‌رستانی كوڕانه‌ی “موته‌هه‌ری” و كۆمه‌ڵێك قوتابی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.