شه‌وی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا ناوچه‌كانی زاب له باشووری كوردستان و به‌ندئاوی تشرینیان له ڕۆژئاوای كوردستان به چڕی بۆردوومان كرد.
وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی یه‌ك لایه‌نه له‌لایه‌ن پ.ك.ك، ئه‌رته‌شی توركیا درێژه به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی باشووری كوردستان ئه‌دات. له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی شه‌وی ڕابردوودا، زیانی مادی به گوندنشینان گه‌یشتووه و زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا له ڕێگه‌ی بۆردوومانی گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری به‌ندئاوی تشرین هه‌وڵی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی داوه، به‌ڵام به ئامانجه‌كانی نه‌گه‌یشتووه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆژئاوای كوردستان هێشتا له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌و هێرشانه لێدوانی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.