به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٧ی گوڵان، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل پێگه‌كانی حزیبۆڵڵای لوبنانیان له به‌علبه‌ك به چڕی بۆردوومان كرد و هاوكات چه‌ندین ناوچه له كه‌رتی غه‌زه كه‌وته به‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌و ئیسڕائیل و چه‌ندین فه‌له‌ستینی كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنكه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی حیزبۆڵڵای لوبنان له به‌علبه‌كی لوبنان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كراوه، به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌بووه. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو فه‌رمانده‌یه‌كی حیزبۆڵڵا له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و گرووپه له هێرشێكی په‌هبادی ئیسڕائیل كوژران. له ئۆردووۆگای نه‌سیراتی غه‌زه شه‌ڕێكی قورس له نێوان چه‌كدارانی حه‌ماس و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕووی داوه و هاوكات تانكه‌كانی ئیسڕائیل بۆ ناوه‌ندی ڕه‌فه‌ح پێشڕه‌ویان كردووه. له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه، چه‌ندین فه‌له‌ستینی كوژران و بریندار بوون و ڕێڕه‌وه‌كانی گه‌یاندنی یارمه‌تی به ئاواره‌كان له‌لایه‌ن یه‌هوودییه توندئاژۆوهكانهوه داخرا.