ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومان كرد و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، چه‌ندین فه‌له‌ستینی كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ده‌یر به‌لح، مه‌ناره و خان یوونسی به چه‌ڕی بۆردوومان كردووه و به‌وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشتی غه‌زه، ٣٥ كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هاوكات هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باشووری لوبنان به‌رده‌وامه و هه‌ر دوولا بنكه‌كانی یه‌كتریان تۆپباران ده‌كه‌ن. به‌وته‌ی به‌رپرسانی حیزبۆڵڵای لوبنان، ٩٧ هه‌زار كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل ئاواره بوون.