سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر شاری كییهڤ له ئۆكراین و چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.
له حاڵێكدا ئه‌رته‌شی ئۆكراین له شاری باخمووت له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته له حاڵی پێشڕه‌وی دایه هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئه‌و وڵاته له ڕێگه‌ی فڕۆكه، په‌هباد و مووشه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه و به‌یانی سێشه‌ممه چه‌ندین ئامانج له شاری كییهڤ پێكراوه. به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، چه‌ند یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون ڕووخاوه و هێشتا ئاواربه‌رداری نه‌كراوه به‌ڵام تا ئێستا چه‌ندین كه‌س بریندار بوون و ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌یه‌ك له شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ست دابێت.